بەڕێوەبەری ئاوی سنە: 62% بەنداوەکانی پارێزگاکە بەتاڵن

21-11-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پاریزگای سنە دەڵێت، بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە تەنیا 38%ی ئاوەکەیان تێدا تێدا ماوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی پارێزگاکە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 25% کەمبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 21ی تشرینی دووەمی 2025، ئارش ئاریانەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە بە میدیای فەرمیی ئێرانی رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و رێژەی کەمی بارانبارین لە پاییزی ئەم ساڵ، دۆخەکە ئاسایی نییە و وشکەساڵی لە پارێزگاکە بەردەوامە.
 
بە گوتەی ئاریانەژاد، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە کاری لەپێشینەیانە و جەختی کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە شاری بانە، ماوەی سێ مانگە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی چراوەیسی سەقز بۆ بانە کراوە و کارکردن لە پرۆژەکەدا بەبێ وەستان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە ئاماژەی بە کێشەی کەمئاوی لە شارەکانی دێولان و قوروە کرد و گوتی، کێشەی کەمئاوی لە شاری دێولان بە پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی "قوچم" بۆ شارەکە چارەسەر کراوە، بەڵام بۆ شاری قوروە پیوێستیان بە زیاتر لە سێ تریلیۆن تمەنە و تاوەکو ئێستا دابین نەکراوە.
 
لە پارێزگای سنە 18 بەنداوی گەورە و بچووک هەن؛ دەسەڵاتی بەکارهێنانی 12 بەنداویان لە دەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سنەیە و دەسەڵاتی بەکارهێنانی ئاوی 6 بەنداویش لە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ دایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.