رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لە قەڵا و شەقامەکانی هەولێر رایگەیاند، "ئەوە بابەتێکی پرۆتۆکۆڵییە و لە هەموو دونیا کاری وا کراوە."
بڕیارە کاژێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی هەولێر بکات. بۆ پێشوازیی لە سەرۆککۆماری تورکیا، ئاڵایەکی تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر بە شێوەی داتاشۆ پێشاندراوە و چەند شەقامێکی بە ئاڵای کوردستان و تورکیا رەنگاورەنگ کراون. ئەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەوە رایگەیاند، "یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ. هه‌روه‌ها ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراوه."
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "ئه‌وە بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆڵییه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێت."
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی هەولێریش دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ