رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دیناری لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا ناردووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
دەشڵێت، پارەکە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ