وەزارەتی دارایی 50 ملیار دیناری بۆ بەغدا نارد

22-05-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە زیاتر لە 50 ملیار دینار بووە.
 
دەشڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ی ئایاری 2025) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی (2025) کە بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
مانگێک لەمەوبەر (22-4-2025) و بە هەمان مەبەستی ناردنی مووچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارییان لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا ناردووە و لیستی مووچەی مانگی نیسانیشیان رادەست کردوون.
 
دواتر و لە 13ی ئایار بەغدا پارەی مووچەی نیسانی نارد. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچەی مانگی نیسان راگەیێندرا و لە سێ رۆژدا مووچە دابەش کرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شنگال.

کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە شنگال بەفر ببارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چیای شنگال بەفر ببارێت. ئەمڕۆ و سبەی "نمەباران و بەفری کەم" لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ببارێت.