رووداو دیجیتاڵ
لە عەلوەی سەوزە و میوەی ئەنتاڵیا-ی تورکیا، چەند بووتڵێکی ئۆکسجین تەقینەوە، بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کاژێر 15:15 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، چوار بووتڵی ئۆکسجین لە کۆگایەکی ساردکەرەوەی عەلوەی کوچوککوم لە شارۆچکەی دەمرە تەقییەوە. وێڕای ئەوەی زیانێکی زۆری بە کۆگا ساردکەرەوەکە گەیاند، چوار کرێکار بە سەختی بریندار بوون.
دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری شارەکە و سەرباری هەوڵی پزیشکەکان، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا. سێ بریندارەکەی دیکەش لە بەشی چاودێری چڕدا چارەسەر دەکرێن.
فەخری دوڕان، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی دەمرە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە. رایگەیاند، بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا، تەندروستیی دوو لە کرێکارەکان ناجێگیرە.
سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکەش، فەخری دوڕان گوتی، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ