رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد و سوپاسی کرد بۆ هەوڵەکانی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23-2-2025) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە دیدارەکەدا "نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکی تازه‌یدا بۆ خواست."
ستيڤن چارڵس هيچن، کە لە مانگی ئازاری 2023 وەکو باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکار بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە عێراق کرد.
بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بواره‌کاندا کردەوە.
ستیڤن هیچن پێش ئەوەی وەکو باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەستنیشان بکرێت، بەڕێوەبەری دەزگای دژەتیرۆری بەریتانیا بووە. پێش ئەوەش، لەماوەی نێوان 2016 بۆ 2019 بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا بووە. لەماوەی نێوان 2013 بۆ 2016ـش، لە عەمانی پایتەختی ئوردن راوێژکاری کاروباری هەرێمیی بووە.
باڵیۆزەکە لە ماوەی نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2004 لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کاری کردووە و بۆ ماوەی 18 مانگ خولی فێربوونی زمانی عەرەبیی وەرگرتووە.
پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ