قایمقامی چوارتا: هێزێک بەڕێوەبەری کارەبای چوارتای دەستگیرکرد

23-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە، بەڵام هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانن و ئەو هێزەشی دەستگیری کردووە نازانن کێیە.
 
رۆژی سێشەممە، 23-5-2023، شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فارووق محەممەد کە بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتایە، ماڵی لە سلێمانییە؛ ئەمڕۆ نەهاتووەتە دەوام؛ هێزێک چووەتە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کردووە، بەڵام نازانین هۆکاری دەستگیرکرنەکەی و ئەو هێزەی دەستگیرکردووە چییە و کێن."
 
شاهۆ عوسمان گوتی، "بەدواداچوونمان بۆ هۆکاری دەستگیرکردنەکەی کردووە، بەڵام هیچمان بۆ روون نەبووەتەوە؛ نازانین ئەو هێزەی دەستگیری کردووە پۆلیسە یان ئاسایش یان هێزی دیکەی ئەمنی، بەڵام ئەوەی دەزانین ئەوەیە بەپێی بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە."
 
قەزای چوارتا یەکێکە لە قەزاکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چوار ناحیە و 100 گوندی لەسەرە؛ ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 25 هەزار کەسە و لە ساڵی 1868 کراوەتە قەزا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە