لە سنووری زاخۆ کچێکی 16 ساڵ خنکا

23-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە رووباری خابوور خنکاوە.

رۆژی چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، ئەڤیندار عیزەت، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ خێزانێک کە دانیشتووی گوندێکی سنووری کانی ماسین، بۆ گەشت چوونەتە سەر رووباری خابوور، کچەکەیان کەوتووەتە نێو رووبارەکە و خنکاوە."
 
بە گوتەی ئەڤیندار عیزەت، دوای نیو کاژێر تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و رەوانەی دادپزیشکیی زاخۆ کراوە.
 
ئەو کچە ناوی دێرین هۆشەنگە و خوێندکاری پۆلی 10ی ئامادەیی بووە.
 
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە پێنج کەس خنکاون و 10 کەسی دیکەش رزگارکراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە