رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای سنە 13 کەس برینداربوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێ، سەرجەم بریندارەکان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە.
یەکێک لە رووداوەکان ئێوارەی هەینی لەسەر رێگەی کامێران-دێولان روویدا. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پیژۆ پارس و دێنا پێکیانداداوە.
بەگوتەی بابەک هودائی، هەشت کەس لەو رووداوەدا بریندار بوون کە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی کامێران.
وەک بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سنە دەڵێ، هەر دوێنێ ئێوارە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پراید، پیژۆ 405 و تراکتۆرێک لە نزیک دێولان پێکیانداداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
هەر پێنج بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکی شاری دێولان. بابەک هودائی گوتی، هیچ کامە لە رووداوەکانی هاتووچۆ، گیانلەدەستدانیان لێنەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای سنە، لە 3 تاوەکو 10ـی ئاب، لانیکەم 441 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە روویانداوە و 523 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ