نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پرسی مووچە و کێشەکانی هەولێر-بەغدا تاوتوێ دەکەن

23-08-2025
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
A+ A-

رووداو-هەولێر

نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە، پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23-08-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و پرسی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.

 

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی ستیڤن ڤەیگن لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی هەولێر و بەغدا کرد.
 
دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێگەی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، کە هەریەک لە سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."