رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی 2023ـی مامۆستایانی وانەبێژ لە کەرکووک دابەشدەکرێت کە بڕەکەی نزیکەی 500 ملیۆن دینارە و شایستەی داریی نزیکەی 1200 وانەبێژە.
رۆژی پێنجشەممە، 23-11-2023، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگاکە، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو 25-11-2023، شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژانی پارێزگای کەرکووک کە نزیکەی هەزار و 200 وانەبێژ دەبن دابەشبکرێت."
روونیشیکردەوە: "ئێمە لە سەنتەری شاری کەرکووک و لە قەزا و ناحییەکانی پارێزگای کەرکووک نزیکەی 500 قوتابخانەمان هەیە کە ئەو وانەبێژانەیان بەسەردا دابەشکراوە."
لە باشووری کوردستان نزیکەی 36 هەزار وانەبێژ هەن، بەسەر سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبوون، شایستەی دارایی سەرجەمیان لە یەک مانگدا دەگاتە 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ