رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە شێوازی تاک و جووت بەردەوامە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، دابەشکردنی بەنزین لە رۆژی چوارشەممە 25ـی ئایاری 2022، بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارەی تاک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی سووتەمەنیی هەولێر بەنزینەکەی بەغدا هەموو رۆژێک دەداتە 14 بەنزینخانە، هەریەکەیان تانکەرێک دابەش دەکات و سێ تانکەریش بۆ قەزا و ناحیەکانە. لە 14 بەنزینخانەکە پێنج بەنزینخانەیان بۆ ئۆتۆمبێلی کرێیە بە تاک و جووت، 9 بەنزینخانەیش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرە.
ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی تەرخانکراون: سەن ئۆیڵ لە گەڕەکی ژیان، سەن ئۆیڵ لە رێگەی کەسنەزان، کوردنەفت لە رێگەی موسڵ، گۆڵدن لە شەقامی 100 مەتری لە فولکەی مەخموور، خاک لە بەرامبەر پارکی سامی عەبدولرەحمان.
بەنزینە حکومییەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ژمارەیەک بەنزینخانەی دەدات بە 690 دینار دەفرۆشرێت کە نرخەکەی نزیکەی سێ یەک کەمترە لە هەمان جۆری بەنزین کە حکومەت دابینی ناکات.
ئەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر تەرخانکراون: سەن ئۆیڵ لە شەقامی 100 مەتری بەرامبەر زانکۆی جیهان، سەن ئۆیڵ لە رێگەی کەرکووک، سەن ئۆیڵ لە رێگەی مەخموور لە نزیک بازگەی کۆن، سەن ئۆیڵ لە پشت باڵەخانەی وەزارەتی پێشمەرگە، زیاد لە رێگەی نێوان بنەسڵاوە و دارەتوو، کوردنەفت 10 لە رێگەی بەحرکە و گوندی لوبنانی، سازین لە شەقامی 120 مەتری لە نزیک فەرمانبەران، بەحرکە لە بەحرکەی هەولێر، لولیا لە رێگەی مەخموور لە نزیک پیرداود، لاپ لە فەرمانبەران.
ئەو بەنزینخانانەی لە پارێزگای هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلی گشتیی تەرخانکراون: شێخانی لە قەزای خەبات، هەڤی لە قەزای رەواندوز، سۆران لە قەزای سۆران، باوکی دیاری لە قەزای سۆران.
لە هەرێمی کوردستان چەند جۆرێک بەنزین هەیە، بەنزینی نۆرماڵ نرخەکەی لە نێوان 850 دینار بۆ 975 دینارە، موحەسەن لە نێوان 1000 بۆ 1150 دینارە، سوپەریش لە نێوان 1200 دینار بۆ 1300 دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ