لە هەولێر ئاگر لە کۆگەیەکی مادەی پاککەرەوە کەوتەوە

24-05-2024
رووداو
رووداو
A+ A-
  
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رێگەی کەسنەزانی هەولێر، ئاگر لە کۆگەیەکی مادە پاککەرەوەکان کەوتەوە و پاش چەند کاژێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
 
رووداوەکە کاژێر 06:50 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی روویداوە و پێنج تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بوون. موقەدەم کاروان میراودەلی فەرماندەی تیمەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی رووداوەکە لە کۆنفرانسێکتی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا دوو بەرکەوتەی دووکەڵ هەبووە، کە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و ئێستا تەندروستییان جێگیرە.
 
بەگوتەی شایەتحاڵان ئەو کۆگەیانەی ئاگریان گرتووە، زیاتر کارتۆنی بەتاڵیان تێدابووە و کۆگە سەرەکییەکان هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە. عەبدولواحید، خاوەنی کۆگەکان لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بە هەڵەبجە سەعدوون، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ''بەیانیی زوو وەستایەکی ئیزوگام کە دوێنێش لێرە کاری کردووە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئێمە هاتووەتەوە و دەستی بەکار کردووە، لەکاتێکدا رۆژانی هەینی کارگە داخراوە و کەسی تێدا نییە. لە کاتی کارکردن بە پەرەمێز  ئاگر لە کارتۆنەکانی نێو کۆگاکە کەوتووەتەوە".
 
وەک عەبدولواحید دەڵێت، ئەوەی کە سووتاون چوار کۆگەن و هەر چواریان تەنیا کارتۆنیان تێدایە، ''هیچ مادەیەکی پاککەرەوە لە ژوورەوە نییە، بەڵام تاوەکو سەقف کارتۆنی بەتاڵ هەڵچنراون".
 
ئەو وەستایەی کە بەهۆی کارەکەی ئاگر لە کۆگەکان کەوتووەتەوە بە رووداوی گوت، ''دوێنێ تاوەکو ئێوارە کارمان کرد هیچ کێشەیەکمان نەبوو، ئەمڕۆ نەمانزانیوە ئەم کۆگەیە کارتۆنی تێدایە، زانیارییان پێنەدابووین کە تاوەکو سەقفەکە هەڵچنراون. دوای گڕگرتن، ئاومان پێدا کرد، بەڵام یەکسەر دەتگوت بەنزینی پێدا دەکرێت''.
 
تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێت، بەڵام چوار کۆگەکان کە هی کارتۆنی بەتاڵ بوون، بە تەواوی سووتاون. جگە لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، خەڵکیش بە خۆبەخش هاوکاریی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کردووە و بە تانکی ئاویان بۆ تیمەکان گواستووەتەوە.
 
20ـی مانگ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، خنکان و هەڵدێرانی بڵاوکردەوە: لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا هەزار و 292 رووداوی ئاگركەوتنەوە و خنكان و هەڵدێران لە هەرێمی كوردستان روویانداوە کە 709ـیان تایبەتن بە پارێزگای هەولێر و 16 گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

 

 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەربڕخانەی هەولێر: رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی پار کەمترە

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار، کەمتر ئاژەڵ سەربڕدراوە. دەشڵێت، شەش رێکخراوی خێرخوازیی نێوخۆیی، ژمارەیەک رێکخراوی دەرەکی و عێراقیش بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان پەیوەندییان پێوە کردوون