بزنە کێوییەکانی دێرسم بەرەو گوندەکان دێنە خوارەوە؛ 'هەرکەس بیانکوژێت 7 ساڵ بەر نەفرەت دەکەوێ'

24-06-2024
بزنە کێوییەکانی دێرسم.
بزنە کێوییەکانی دێرسم.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چیاکانی دێرسمی باکووری کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی بزنە کێوییەکان لە زیادبووندایە؛ بەکۆمەڵ لە شاخەکان دا دەسوڕێنەوە و زۆرێکیان دێنە خوارەوە بۆ سەر رێگە و نزیک گوندەکان.
 
لە گوندی "خەچێ" سەر بە شارۆچکەی خۆزات، بزنە کێوییەکان بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان و ئاوخواردنەوە، بەکۆمەڵ هاتوونەتە خوارەوە بۆ سەر رێگەکان.
 
هاونیشتمانیان و گەشتیاران دڵخۆشن بە بینینی بزنە کێوییەکان و وێنەیان لەگەڵ دا دەگرن.
 
سەڤیم گورۆڵ، گەشتیارە و هاتووەتە دێرسم، ئەو دەڵێت، "من لە ئەڵمانیا دەژیم، دوایین جار پێنج ساڵ لەمەوبەر هاتم. ئێمە ناوبەناو دێینە ئێرە. ئەمە ئەو خاکەیە کە لێی لەدایکبووین. بزنە کێوییە شاخاوییە پیرۆزەکانمان بینی. پێشتر هەرگیز نەمان بینیبوون. کاتێک منداڵ بووین دەمانزانی بزنی کێویمان هەیە، بەڵام هەرگیز لە گوندەکان و لەسەر رێگەکان نەمانبینیوون". 
 
هاونیشتمانیان هۆشداری دەدەن و دەڵێن، نابێت کەس خوێ بدات بە بزنە کێوییەکان، چونکە زیان بە سرووشتیبوونیان دەگەیێنێت.
 
بەپێی بیروباوەڕی عەلەوییەکان، بزنی کێوی پیرۆزە و راوکردنی قەدەخەیە. ئەگەر کەسێک بزنێکی کێوی بکوژێت، نەفرەتەکەی بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەسەری دەمێنێتەوە.
 
بەهۆی پاراستنی تووند و قەدەخەکردنی راوکردن لە دێرسم، ژمارەی بزنە کێوی و ئاسکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.