پۆلیسی سلێمانی: گوڵفرۆشەکەی سەر شەقام نەمردووە

24-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رەتیکردەوە عەبدولڕەحمان محەممەد، کە بە گوڵفرۆشەکەی سلێمانی دەناسرێت گیانی لەدەستدابێت و دەڵێت، شەوی 20ـی ئەم مانگە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و تەندروستی بەرەو باشی دەڕوات.
 
رۆژی دووشەممە، 24-7-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی عەبدولڕەحمان محەممەد، کە منداڵێکی 10 ساڵانە لە سلێمانی و بە گوڵفرۆشەکەی سلێمانی دەناسرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو منداڵە کاژێر نزیک 11ـی شەوی 20ـی ئەم مانگە لە نزیک بەنزیخانەی بینایی لەسەر شەقامی شەشت مەتریی سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆیەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شار و چەند رۆژێکە لەبەشی چاودێریی چڕە، بەبەراورد بەو کاتە ئێستا دۆخی باشتر بووە، بۆیە ئەو هەواڵانەی باسی مردنی دەکەن راست نین."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، کەسوکاری منداڵەکە لە بنکەی پۆلیسی هەواری شار سکاڵایان لەسەر شۆفیرەکە تۆمار کردووە، بۆیە شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە."
 
عەبدولڕەحمان محەممەد، کە بە گوڵفرۆشەکەی سلێمانی ناسراوە، زۆربەی کاتەکان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و لە ترافیک لایتەکاندا گوڵ دەفرۆشێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.