رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، دۆخى گشتيى پارێزگاى سلێمانی، به‌تايبه‌تى له رووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارييه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تيشك خرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه.
نێچيرڤان بارزانى، "باسى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له داواكارييه‌كانيانی دا."
چۆنيه‌تيى بره‌ودان به كه‌رته جياجیاكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به كاروبارى پارێزگاكه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو 15ـی مانگی 10 بەردەوام دەبێت.
بڕیارە 20ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ