دوای کۆنگرەی رێکخستنەکانی لە ئامەد، زیاتر لە 30 ئەندامی دەم پارتی دەستگیرکران

24-12-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیاری وەزیری دادی تورکیا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی دەستیپێکرد و زیاتر لە 30 ئەندامی ئەو پارتە بە تۆمەتەکانی "پێداهەڵدان بە تاوانبار" و " بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە" دەستگیرکران.
 
دوای ئەوەی رێکخستنەکانی گەنجانی دەم پارتی رۆژی یەکشەممە، 24-12-2023، لە ئامەدی باکووری کوردستان یەکەمین کۆنگرەی ئاساییان بۆ رێکخستنەکانیان بەست، هێزی ئەمنی دەستیان بە ئۆپەراسیۆن لە دژیان کرد و دەستگیریان کردن. یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا باس لەوە دەکات کە ئەوان لە کۆنگرەکەیاندا بە باشی باسی پەکەکەیان کردووە و بانگەشەیان بۆ کردوون. هەر بۆیەش بڕیاریداوە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێبکات. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لانی کەم 30 ئەندامی دەم پارتی دوای دەرچوونیان لە هۆڵی کۆنگرە دەستگیرکران.
 
وەزیری دادی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە کە لەو کۆنگرەیەی دەم پارتی لە ئامەد پێداهەڵگوتن بۆ پەکەکە کراوە و بانگەشەی بۆ کراوە. یڵماز تونچ باس لەوە دەکات ئۆپەراسیۆن لەمبارەیەوە دەستیپێکردووە و ژمارەیەک لەو ئەندامانەی تۆمەتیان لەسەرە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. هەر بەگوێرەی گوتەکانی وەزیری دادی تورکیا، بەشێک لەو تۆمەتبارانە دەخرێنە زیندانەوە.
 
لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا شەش زنجیرە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی لە باکووری کوردستان بەناوەکانی "شکێنەر، تەڵە، هەورە برووسکە، باگۆک، ئەرەن و ئابڵوقە" بە ناوەی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە باکووری کوردستان دەستپێکردووە. هاوکات  راگەیاندنی ناوچەی ئەمنی و قەدەخەی هاتوچۆ لە چەندین شوێنی باکووری کوردستاندا درێژەی هەیە.
 
 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."