نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێش تەواوبوونی وادەی خۆی لە 200 هەزارەوە کرایە 50 هەزار دینار

25-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێش کاتی یاسایی و لەسەر خواستی خاوەنەکەی، رسوماتەکەی لە 200 هەزار دینارەوە کراوەتە 50 هەزار دینار. بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، بڕیارەکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
عەمیدی ماف مەریوان عەبدولسەلام، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارەکە چووەتە واری جێبەجێکردن، هەرکەس ماوەی یاسایی پاسپۆرتەکەشی مابێت، دەتوانێت بە رسووماتی 50 هەزار دینار نوێی بکاتەوە، کە پێشتر 200 هەزار دینار بوو."
 
بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئەگەر ساڵێک کەمتر کاتی مابێت، لە دۆخی ئاساییدایە بە 91 هەزار دینار رسوومات نوێ دەکرێتەوە، ئەو کەسەی بە هەر هۆکارێک بیەوێت پاسپۆرت نوێ بکاتەوە و زیاتر لە ساڵێکی مابێت بۆ بەسەرچوون، 91 هەزاری نوێکردنەوە و 50 هەزار دیناری رسووماتی لێ وەردەگیرێت، لە کاتێکدا پێشتر 91 هەزاری نوێکردنەوە و 200 هەزار دیناریشی وەکو رسوومات لێوەردەگیرا.
 
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر گوتی، "ئەو کەسانەی پاسپۆرتیان بەسەرچووە یان کەمتر لە ساڵێک کاتی تێدا ماوە، هیچ گۆڕانێک لە مامەڵەکەیان ناکرێت و هەر بە 91 هەزار دینار نوێ دەکرێتەوە."
 
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "پاسپۆرتێک ساڵ زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونەکەی، واتە جۆری مامەڵەی خواستی داواکاریی هاووڵاتی خۆی لە 200 هەزار دینارەوە کرایە 50 هەزار دینار."
 
بڕیارەکە لە عێراقەوە دەرکراوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی پاسپۆرت لە باشووری کوردستانیش دەگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: رەنگە ئێران و میلیشیاکان هێرش بکەنە سەر ژێرخانی وزەی کوردستان و عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، ژێرخانی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنە ئامانج؛ دەشڵێت، ئەو هۆتێلانەی ئەمریکییەکانیان لێ دەمێننەوە لەژێر مەترسیی هێرشدان.