لە مهاباد هاونیشتمانییەک لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەکوژرێت

25-07-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری مهابادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەیانیی رۆژی چوارشەممە (24-07-2024) هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهابادی سەر بە پارێزگای ورمێ، بە ناوی ئەحمەد تێرمەن، تەمەن 52 ساڵ، لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
 
زانیاریی لەسەر هۆکاری تەقەکردن لە ئەحمەد تێرمەن نییە، بەڵام بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ماڵەکەی گەمارۆ دراوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، سەرەتا لە بەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی باخی سیسەی مهاباد تەقە لە هاونیشتمانییەکە کراوە، دواتر لە نزیک مەلەوانگەی بەهمەن لە شارەکە، کەوتووەتە سەر زەوی و دووبارە تەقەی لێکراوەتەوە و ئەم جارە گوللە بە سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
تاوەکو ئێستا تەرمی ئەحمەد تێرمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رادەستی کەسوکاری نەکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.