وردەکاریی سووتانی پاسێک لە حاجی ئۆمەران بەهۆی کێشەی سیستمی گازەوە

25-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی کێشە لە سیستمی گازەکەیەوە، شەوی رابردوو پاسێک لە ناحیەی حاجی ئۆمەران سووتا. بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەڵێت، "شۆفێرەکە نەشارەزابووە و ژمارەی بەرگریی شارستانی پێنەبووە، بۆیە درەنگ ئاگاداری تیمەکانمان کرایەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا."
 
رۆژی هەینی 25-8-2023، رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران لەبارەی رووداوی سووتانی پاسێکەوە لە سنووری حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لە گوندی دەربەندی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران، ئاگادارکراینەوە ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە، دوو تیمی ئاگرکوژێنەوە لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی کۆمەڵگەی ناحیەی حاجی ئۆمەران و چۆمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."      
 
رائید رەوەند مەغدید گوتی: "بەگوێرەی راپۆرتی تیمەکە بەهۆی نەشارەزایی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە و نەبوونی ژمارە مۆبایلی بەرگریی شارستانی، شۆفێرەکە درەنگ تیمەکانمانی ئاگادار کردەوە، بۆیە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا."   
 
 
سەبارەت بە هۆکاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران گوتی: "هۆکارەکەی بوونی کێشە بوو لە سیستمی گازی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام رووداوەکە جگە زیانی مادی، هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو."  
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیێندراوێکدا سێ ژمارە مۆبایلی بڵاوکردووەتەوە کە لە کاتی رووداودا هاونیشتمانییان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن: 
 
115 بۆ هێڵەکانی کۆڕەک بە خۆڕاییە   
07502401171
07507966355
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.