سەرۆک بارزانی لە یادی گشتپرسیدا: ئازادی لە بەهادارترینەکانی ژیانە، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە

25-09-2024
سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە یادی رۆژی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئازادی لە بەهادارترینەکانی ژیانە، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە".
 
هەروەها سەرۆک بارزانی پارچە شیعرێکی لە هەژماری خۆی لە ئێکس بە زمانی عەرەبی داناوە کە بەم مانایە دێت: "ئەگەر لە پێناو سەروەری و شکۆدا سەرکێشیت کرد، بە کەمتر لەوەی ئامانجتە رازی مەبە".
 
ئەو شیعرەی سەرۆک بارزانی دایناوە، شیعری شاعیری عەرەب موتەنەبییە.
 
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر گشتپرسیی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت.
 
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە 72٪ـی ئەو هاونیشتمانییانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کرد و، 92.7٪ـی بەشداربووان بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دا.
 
دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە