رەوتی هەڵوێست: لە 24 کاژێردا 120 پۆستەری عەلی حەمەساڵح لە هەولێر شێوێندراون

25-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رەوتی هەڵوێست بانگەشەی شێواندنی پۆستەرەکانی سەرۆکەکەی لە هەولێر دەکات. کۆمیسیۆنیش دەڵێت، "تاوەکو ئێستا سکاڵایان تۆمار نەکردووە، سکاڵا تۆمار بکەن بەدواداچوون دەکەین."
 
رۆژی شەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2025 ئیدریس محەممەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو نزیکەی 200 پۆستەری عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێستمان لە هەولێر هەڵواسیوە، بەڵام لە کەمتر لە 24 کاژێردا نزیکەی 120 پۆستەریان شێوێندراون."
 
بە گوتەی بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێست، "لەنێو پۆستەری بەربژێرانی رەوتەکەدا تەنیا پۆستەرەکانی سەرلیستی هەولێر کە عەلی حەمە ساڵحە، شێوێندراون و پۆستەرەکانی دیکەیان دەستکاری نەکراون."
 
لە هەولێر، ملیۆنێک و 410 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 108 بەربژێر رکابەری لەسەر 16 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن. رەوتی هەڵوێست یەکێکە لە رکابەران وەک بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی رەوتەکە گوتی، "هەڵوێست خاوەنی مۆڵەتی فەرمییە و قاچاخ نییە بۆیە شێواندنی پۆستەرەکان بۆ ناوبانگی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە باش نابێت."
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، ماف بە هەموو لیست و بەربژێران دەدات لەکاتی بوونی سەرپێچی دا سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رەتی کردەوە سکاڵایان تۆمار کردبێت.
 
رۆژی شەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەروان محەممەد، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ سکاڵایەکیان لەسەر ئەو پرسە بە دەست نەگەشتووە، "ئەگەر سکاڵا تۆمار بکەن بەدواداچوون بۆ پرسەکە دەکرێت، ئەگەر بەڵگەی یەکلاکەرەوەش هەبێت تا سزادان دەڕوات."
 
رۆژی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، لیست و هاوپەیمانییەتی و بەربژێرە سەربەخۆکان دەستیان بە بانگەشە کرد. 
 
بەپێی ئاماری لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە رۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2025 بە رووداو دراوە، لەسەرەتای بانگەشەوە 42 سەرپێچی لە هەولێر تۆمارکراون، 37ـیان دوای ئاگادارکردنەوە سەرپێچییەکانیان لابردووە ، 5ـی دیکەیان بە پێبژاردن سزا دراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە