رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک و بەغدا لە شاری هەولێر کوبوونەوەیەکی فراوان دەکەن و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025 لیزا کاکەیی، یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و گوتاریشی دەبێت.
کاکەیی گوتیشی، "هەموو بەربژێرەکانی پارتی لە بازنەی کەرکووک لەگەڵ جەماوەرەکەی لە سنووری لقەکانی 3، 19، 22 و 25ی کەرکووک - گەرمیان و مەکتەبی رێکخستنی بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری سنوورەکە ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن."
کامەران رەحیم، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک، سەبارەت بە شوێنی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵەکە، کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت نەک کەرکووک، بە رووداوی راگەیاند، "ئەمنیەتی کەرکووک رێگە نادات کەرنەڤاڵەکە لەوێ بکرێت، لەبەرئەوە هەولێریان هەڵبژاردووە."
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی لە بازنەی کەرکووک 24 بەربژێری هەیە. لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو پارتی دوو کورسیی لەو بازنەیە بەدەستهێنا.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9یان کۆتان.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ