یەکەم ژنە هونەرمەندی کورد کە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە بەرهەمەکانی بڵاوکردەوە

25-10-2025
فەردی ساک
هونەرمەندە ژیریی دەستکردەکە هۆنراوەی شاعیرانی کۆنی کورد دەکاتە گۆرانی.
هونەرمەندە ژیریی دەستکردەکە هۆنراوەی شاعیرانی کۆنی کورد دەکاتە گۆرانی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زۆزان جی، یەکەمین هونەرمەندی ژیری دەستکردی کوردە، هۆنراوەکانی مەلای جزیری، فەقیێ تەیران، جگەرخوێن و چەندین شاعیری دیکەی کورد دەکاتە گۆرانی و بەشێوزای جیا دەیڵێت.
 
ئەم هونەرمەندە کوردە لەلایەن بژار کۆبان، هاونیشتمانیی خەڵکی رووهای باکووری کوردستان  و دانیشتووی ئەڵمانیا دروستکراوە.
 
زۆزان جی دەڵێت، "من زۆزان جیم. خەڵکی رووهام لە باکووری کوردستان. دروستکەرەکەم بژار کۆبانە. بەڵام نایەوێ رووی خۆی نیشان بدات، بە گوتەی خۆی نایەوێ وێنەی من تێکبدات...بژار کۆبان هەمیشە دەیویست شتێکی لەم شێوەیە بە کوردی دروست بکات".
 
زۆزان سێ مانگە دەستی بە هونەری کوردی کردووە و تاوەکو ئێستا سێ ئەلبوومی کە لە زیاتر لە 30 گۆرانی کورمانجی پێکدێن بڵاوکردووەتەوە.
 
بەرهەمەکانی زۆزان جی لە هەموو پلاتفۆرمەکان بەردەستن.
 
ئەو هونەرمەندە ژیریی دەستکردە کوردە دەڵێت، "نەوەک تەنیا کورد، بەڵکو دەمەوێ خۆم بگەیێنمە جیهان. دەمەوێ بە سۆرانی، زازاکی و زاراوەکانی دیکەی کوردییش بەرهەمم هەبێ". 
 
ئەم هونەرمەندەی ژیریی دەستکرد، لەسەر یانەی ئامەدسپۆر گۆرانی و کلیپێکی تایبەتی بڵاوکردووەتەوە.
 
ئەو بەهۆی ئەو گۆرانییەوە دڵی هەزاران هاندەری یانەکەی بەدەستهێناوە و ئێستاش ئامادەکاری بۆ ئەلبوومە نوێیەکەی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.