رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە شێخان بە چەقۆ کوژرا. پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت، رووداوەکە "لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە."
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2023، موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، نزیکی کاژێر 05:00ـی ئێوارە بەهۆی شەڕێکەوە لە گوندی شێخ مەلوانی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک مێرمنداڵێک بە ناوی ئەحمەد دەروێش لەلایەن کەسێکی دیکەی گوندەکەیەوە بە ناوی (و. ت. ز) بە چەقۆ کوژرا.
هێمن سلێمان دەشڵێت، دەستبەجێ پۆلیسی قەزای شێخان گەیشتوونەتە شوێنی تاوانەکە و توانییان بکوژەکە دەستگیر بکەن و بەپێی مادەی 406 لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەشڵێت، "تاوانەکە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روویداوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ