لە ساڵی 2023دا 73 کرێکار لە کاتی کارکردندا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە

26-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی رایگەیاند، لە ماوەی 11 مانگی ساڵی 2023دا 73 کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە لەکاتی کارکردندا گیانیانلەدەستداوە، کە 18یان کرێکاری بیانی بوون. دەشڵێت، زۆرترین ئەو کرێکارانەش، کە ژمارەیان 24 کرێکار بووە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شوێنە بەرزەکان گیانیان لەدەستداوە.
 
شاباز مەحموود، گوتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، بەتۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "لە سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 73 کرێکار لە شوێنی کار گیانیانلەدەستداوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 59 کرێکار گیانیان لەدەستدابوون".
 
سەبارەت بۆ زۆریی هۆکاری گیانلەدەستدان، شاباز مەحموود گوتی: "زۆرترینیان بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە بووە،  کە 24 گیانلەدەستدانمان بەو هۆیەوە هەبووە، جگە لەوەش 11 گیانلەدەستدان بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە."
 
شاباز مەحموود، گوتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی، گوتی: "هۆکاری زۆربوونی کەوتنەخوارەوەی کرێکاران لە باڵەخانەکان زۆربوونی تاوەرەکانی نیشتەجێبوونە لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت زۆرینەیان مەرجەکانی سەلامەتی بۆ کرێکاران پەیڕەو ناکەن."
 
لەو 73 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، 52 کەسیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوونە و 21 کەسیشیان لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بووە.
 
رێکخراوەکە ئەوەی روونکردووەتەوە تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە لەنێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ بووە و لەکۆی قوربانیەکانیش 18 کرێکاریان بیانی بوون.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوە ئەو کرێکارانەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە بەمشێوەیە بووە:
 
- هەولێر: 22 کرێکار
- سلێمانی: 19 کرێکار
- دهۆک: 6 کرێکار
- هەڵەبجە: 5 کرێکار
 
هۆکارەکانی گیانلەدەستدانیش بەپێی زۆرترین قوربانییەکانی بەمشێوەیە بووە:
 
1- کەوتنەخوارەوە
2- کارەبا گرتن
3- کەوتنە ژێر ئامێرەکانی کارکردن
4- سووتان
5- خنکان
5- تەقینەوەی ئامێر و ئامرازەکان

 

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.