ئاسایشی هەرێمی کوردستان بازرگانێکی 'نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر' لە هەولێر دەستگیر دەکات

25-12-2023
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە سەر بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانە دەڵێت، لە هەولێر بازرگانێکی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە. 
 
رۆژی دووشەممە، 25-12-2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە هەولێر و سێ تۆمەتبار لە پارێزگای زیقار بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی راگەیاند. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، ئەو سێ تۆمەتبارەی لە پارێزگای زیقار دەستگیرکراون بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر 100 کیلۆگرام حەپی کەپتاگۆن (جۆرێکی مادەی هۆشبەر)ـدا.
 
ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەی لە هەولێر دەستگیرکراوە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی بووە و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە زانیارییان لەبارەی سێ تۆمەتباری دیکە لە پارێزگای زیقار دەستگیرکراون. 
 
رۆژی 30-11-2023، دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەشدا دەستیان گرتووە بەسەر 50 کیلۆگرام کریستاڵ(جۆرێکی مادەی هۆشبەرە).

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.