بەفر رێگەی هاتووچۆی 90 گوندی لە پارێزگای لوڕستان داخستووە

26-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی شاری ئەلیگودەرز لە پارێزگای لوڕستان دەڵێت، بەهۆی بارینی بەفری شەوی رابردووەوە، رێگەی هاتووچۆی لانیکەم 90 گوندی سەر بەو شارە داخراوە.
 
ئیمان خوسرەوی، قایمقامی شاری ئەلیگودەرز، بەیانیی رۆژی دووشەممە گوتی، بارینی بەفر لە شەوی رابردووەوە دەستی پێکردووە و ئەوەش وایکردووە رێگەی هاتووچۆی چەند بەرزاییەک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە بگیرێت.
 
بە گوتەی ئیمان خوسرەوی، لە هەندێک لە ناوچەکانی دیکەی سەر بە شاری ئەلیگودەرز، ئۆتۆمبیل تەنیا بە زنجیر دەتوانێت هاتووچۆ بکات.
 
بەیانیی رۆژی دووشەممە، ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی شاری بروجێرد لە پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، بارینی بەفر و بەستنی رێگەوە قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی ئەو شارە دادەخرێن.
 
لە شاری دروودیش قوتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی داخران و قۆناخەکانی دیکەی خوێندنیش دوو کاژێر درەنگتر کرانەوە.
 
لە پارێزگای سنەش بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە هەموو قوتابخانەکانی سنووری گوندەکانی سەر بە شاری بیجاڕ و قوتابخانە سەرەتاییەکانی نێوشار داخران و خوێندن لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
 
لە شاری بانەش لە بەیانییدا هەموو هەموو قوتابخانەکان داخران و لە شارەکانی مەریوان و دیواندەرەش دوو کاژێر درەنگتر کرانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."