نێچیرڤان بارزانی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ "هێزە نیشتمانییەکان لە عێراق" دووپات دەکاتەوە

26-02-2025
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کرد. جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو لایەنە عێراقییەکاندا و کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە رۆحی هاوکاری و هاوبەشیی نیشتمانی کردەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری، باسیان لە دۆخی وڵات و گرنگیی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.
 
پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی عێراق، هەروەها پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک "بەرژەوەندیی نیشتمانی دەستەبەر بکات"، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لێوەکرا.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی گرنگیدانی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکان لە عێراق دووپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵ کرد لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوبەشیی نیشتمانی کە لە بەرژەوەندیی ته‌واوی وڵاتدایه‌".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.