کارەبا و سامانە سرووشتییەکان: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبای کەم کردەوە

26-04-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئاگادارییەکدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکەنەوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتەکە دەڵێن، "بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە. ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا".
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بە درۆن هێرشەکە کراوە.
 
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێرشەکە کاژێر 06:45 خولەکی ئەم ئێوارەیە کراوە و سەرچاوەی درۆنەکەش نادیارە.
 
قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، "تیمی جیا و هێزی ئەمنیمان رەوانەی شوێنی هێرشەکە کردووە".
 
رەمەک رەمەزان رایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و دەرەوەی کەمپەکەیە و شوێنەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
 
قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، زیانی مادی هەبووە، بەڵام بۆ زیانی گیانی "هەندێک دەڵێن دوو بۆ چوار کەس بریندارن، بەڵام پشتڕاستنەکراوەتەوە بۆمان".
 
قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووی دەستوورەوە پاراستنی ئاسمان و زەوی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، نەوەک هەرێمی کوردستان. لەبارەی بەرهەمهێنانی گازیشەوە رەمک رەمەزان گوتی، لیژنەیەک بڕیاری لەسەر دەدات و تاوەکو ئێستا نازانێت رادەگیرێت یان نا.
 
کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.
 
پڕۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.
 
دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008، بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."