باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن دەکات

26-06-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و دەڵێت، جارێکی دیکە بڕیارە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان شەرعیەتی تەواوی دیموکراسییان دەبێت.
 
تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەڵێت، لەنزیکەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام لە هەوڵدابوون بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، رایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و رەچاوکردنی ئەو رێکارانەی بۆ کۆمیسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بگونجێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، 20-10-2024ـی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.
 
تۆماس سیلەر دەڵێت، دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، وادەکات جارێکی دیکە بڕیارە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان شەرعیەتی تەواوی دیموکراسییان هەبێت.
 
لە یەکەم کاردانەوەدا لەدوای دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، کاتەکە زۆر گونجاوە و پێشوازیی لێدەکەن.
 
سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، راگۆڕینەوە لەنێوان کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەبووە و لە ئەمڕۆوە "دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.