دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 'ئەمیرێکی داعش' رادەگەیێنێت

26-09-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هاوئاهەنگیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا "ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشیان دەستگیر کرد."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 26-09-2023، لە راگەیێندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی (ئەبو بوخاری) راگەیاند و ئاشکرایکرد کە "ئەمیری کەتیبەی چەکدارە بیانییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بووە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دەستگیرکردنی ئەمیرەکەی داعش لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و چاودێریی بەردەوامی ئەوان بووە، بۆ دەستگیرکردنەکەیش کە لە کەرکووک بووە، دژەتیرۆری عێراق هاوکار و هاوئاهەنگیان بوون.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، دڵنیایی دەدەنە "هاووڵاتییان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."