رووداو دیجیتاڵ
کوڕێک و باوکێک کە دووکانێکی فرۆشتنی کەلوپەلی ئەنتیکیان هەیە لە کەرکووک دیارنەماون. خوشکەزایەکی باوکەکە دەڵێت نازانن لە کوێن.
شەوی دووشەممە، 25-9-2023، تەها عەدنان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەرکووکە، لەبارەی دیارنەمانی خاڵێکی و کوڕەکەیەوە بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 3:30ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئەیلوول خاڵۆم کە ناوی فاروق رەفیقە لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی ئەحمەد فاروق دوای ئەوەی لە دوکانەکەیان لە شەقامی کۆماریی شاری کەرکووک دەردەچن، دوای دوو کاژێر مۆبایلەکانیان دادەخرێت و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت."
بە گوتەی تەها عەدنان، ئەو باوک و کوڕە دووکاندارە، بە چەند کەسێکی دراوسێ دووکانەکانیان گوتووە دەڕۆن بۆ ئیشێک و دوای کاژێرێک دەگەڕێنەوە، بەڵام لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکیان نییە.
باسی لەوەشکرد ئەو کوڕ و باوکە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری هیۆندای ئەکسێنتی ژمارە سلێمانییان پێیە، دەشڵێت: "هیچ دوژمنایەتییمان لەگەڵ کەسدا نییە و ناشزانین بۆ شوێنێک رۆیشتوون یان براون."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەو باوک و کوڕە بۆ کڕینی کەلوپەلێکی بەنرخ رۆیشتوون، کەسوکارەکەشی داوا دەکەن لە رێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە پەیوەندیییان پێوەبکرێت ئەگەر زانیارییان لەسەر بەردەست بوو:
(07701096237 – 07707775799 – 07731334051).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ