رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو هاوبەشیی لەگەڵ رێکخراوی چاوێری مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) راگەیاند؛ ئەوەش لە چوارچێوەی کارکردن بۆ "کۆڕبەندی هەولێر 2024".
زریان رۆژهەڵاتی، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو خۆشحاڵە بە راگەیاندنی هاوبەشیی لەگەڵ رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ بۆ کۆڕبەندی هەولێر 2024. بە یەک دیدگە پێکەوە تێدەکۆشین بۆ کۆڕبەندێكی کاریگەر و سەرکەوتوو."
لە ساڵی 2019ـەوە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو ساڵانە کۆڕبەندی هەولێر بە بەشداری دەیان ناوەند، رێكخراو، لێکۆڵەر و شارەزای ناوخۆیی و بیانی رێکدەخات.
لە رۆژانی 28 شوبات تاوەکو 2ی ئاداری ئەمساڵ دووەم کۆڕبەندی هەولێر بە ناونیشانی " خاڵە وەرچەرخانەکان و داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ناوەندەکە، لەو کۆڕبەندەدا دەیان ناوەند و پەیمانگەی بیانی بەشدارییان کردبوو وەک، پەیمانگەی واشنتن، ئەنجوومەنی ئاتلانتیک، ناوەندی ویلسن، ناوەندی ئای ئار ئێف، مێزگردی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ئاینی، ناوەندی ئیتاڵی بۆ توێژینەوە و دەیان ناوەندی دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ