بافڵ تاڵەبانی: ستراتیژیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا دەبینین و دەتوانین لەو رێگەیەوە خزمەتی خەڵک بکەین

26-09-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، "بە گەرمی" پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی نەوتەوە کرد و پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و سوپاسی "پشوودرێژی"ـیانی کرد.
 
لە پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە رۆژی هەینی، 26ـی ئەیلوول بڵاوکراوەتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە باوەڕیان بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەبووە و وەک باشترین چارەسەر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا داکۆکییان لێکردووە.
 
سەرۆکی یەکێتی هیوای خواست کە "ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان و دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور هەبێت."
 
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت کە "قوڵایی ستراتیجی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا دەبینین و لەو رێگایەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک و هەرێمەکەمان بکەین."
 
لە کۆتایی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە هەر "کەسێک دەکات کە هاوکار بووە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵیاندا."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."