لە ئامەد سەرۆكشارەوانییەکی دەم پارتی بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستبەسەر کرا

26-11-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پەیاس، سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا دەستبەسەر کرا.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەم لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا دژی پەکەکە/کەجەکە کرا، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ 15 کەس دەرکرد.
 
هێزە ئەمنییەکان دوای دەرچوونی بڕیارەکە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی جەنگیز دوندار، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی پەیاسی ئامەد و دەستبەسەریان کرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند داواکراوێكی دیکەش دەستبەسەر کراون.
 
دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد، داواکراوە دەستبەسەرکراوەکان رەوانەی ئەنقەرە دەکرێن.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستبەسەرکردنی سەرجەم داواکراوەکان بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."