رووداو دیجیتاڵ
نرخی گۆشتی سوور لە سلێمانی لەچاو دوو هەفتەی رابردوو دوو هەزار دینار دابەزیوە و قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت، هانی بازرگانان دەدەن ئاژەڵی زیاتر هاوردە بکەن و رێگری لە چوونەدەرەوەی ئاژەڵی زیندوو دەکەن.
رۆژی سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمەڵیک رێکار گیراونەتەبەر بۆ دابەزاندن و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت لە سلێمانی و لیژنەکانمان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ".
دوو هەفتەیە نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی سلێمانی لە 20 هەزار دینارەوە بۆ 24 هەزار و 25 هەزار دینار بەرزبووبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە.
رەهێڵ محەممەد، خاوەنی گۆشتفرۆشی پاشا لە سلێمانی بە رووداوی گوت؛ ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە 23 هەزارە و گۆشتی گوێرەکە کیلۆی بە 20 هەزار و گۆشتی بەستووش بە 10 هەزار دینارە.
رەهێڵ محەممەد دەڵیت، ئەمڕۆ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لەچاو رۆژانی رابردوو لە بازاڕدا هەزار دینار دابەزیوە و لەچاو دوو هەفتەی رابردووش نرخەکە دوو هەزار دینار هەرزانتر بووە، هاوکات سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: "کۆمەڵێک رێکاری دیکە گیراونەتەبەر و چاوەڕێ دەکەین نرخەکە زیاتر دابەزێت".
ئەمڕۆ قایمقامیەتی سلێمانی راگەیێنرداوێکی لەبارەی هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵ بۆ پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەروبوومی ئاژەڵ و پەلەوەر لە پارێزگای سلێمانی، چەند رێکارێک دەگرینەبەر، كه ئهوانیش هاندانی بازرگانان بۆ هاوردهكردنی ئاژهڵی زیندو بۆ سهربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی بهستووی هاوردهكراو لهگهڵ رێگری لە هەناردەکردنی ئاژهڵی زیندوو بۆ دهرهوه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ