رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە 25 لە سەرنشینانی بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 27-4-2025 لە رێگەی سەرەکیی خارپێت - ئامەد روویدا.
پاسەکە کە لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستانەوە بەرەو ئامەد رۆیشتووە، بە هۆکارێکی نادیار لە کۆنترۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە.
بەو هۆیەوە 25 لە سەرنشینانی بریندار بوون.
تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوینی رووداوەکە. هەروەها تیمەکانی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)یش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
سەرەتا برینداران لە پاسەکە دەرهێنران و دوای چارەسەری سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەگوێرەی راپۆرتی سەرۆکایەتیی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ساڵی 2024 لە تورکیا و باکووری کوردستاندا 623 هەزار و 148 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون.
لەو رووداوانەدا 2713 کەس گیانیان لەدەستداوە و 388 هەزار و 644 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ