باوکێک لە رانیەوە دەچێتە ئیتاڵیا و دوای 11 مانگ گۆڕی کوڕەکەی دەدۆزێتەوە

27-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی کوڕێکی 16 ساڵ چووە ئەورووپا، بەلەمەکەیان نوقم بووە و خنکاوە. ئامۆزاکەی دەڵێت، "11 مانگە باوکی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێت، دوێنێ گۆڕەکەی لە ئیتاڵیا دۆزییەوە و داوا لە حکومەت دەکەین تەرمەکەمان بۆ بگەڕێننەوە".
 
رۆژی یەکشەممە، 27ی نیسانی 2025، محەممەد بەختیار، ئامۆزای هەردی کارۆخ کە خنکاوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "13-6-2024 هەردی لە هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت بۆ تورکیا، ئیتر لەوێشەوە دەڕۆیشت بۆ ئەورووپا، بەڵام 17ـی هەمان مانگ هەواڵمان بۆ هات کە بەلەمەکەی 73 کەسی تێدابووە نوقم بووە، تەنیا 10 کەس رزگاریان بووە و هەردیش خنکاوە".
 
وەکو محەممەد بەختیار دەڵێت، 11 مانگە باوکی (کارۆخ ئیسماعیل) بەدوای گۆڕی کوڕەکەیدا دەگەڕێت، 20ـی ئەم مانگە رۆیشت بۆ ئیتاڵیا، ئەو نەخۆشخانەیەی دۆزییەوە کە پشکنینی DNAـی ئەو کەسانەی لێبوو کە ئەو رۆژە خنکابوون، لە رێگەی ئەو نەخۆشخانەیەوە توانی گۆڕی 20 کەس بدۆزێتەوە کە 17-6-2024 لەو بەلەمەدا خنکابوون، دواتر یەکێک لە گۆڕەکانی دۆزییەوە کە ناو و تەمەنی هەردی لەسەر نووسرا بوو.
 
هەردی، لە یۆنان خنکاوە و دانیشتووی رانیە بووە.
 
محەممەد بەختیار گوتی، دوێنێ باوکی هەردی لە ئیتاڵیا گەڕایەوە، چونکە ڤیزەکەی تەواو بوو، لە ئیتاڵیا هەموو هاوکارییەک کراوە تاوەکو بتوانین تەرمی هەردی بهێنینەوە هەرێمی کوردستان، داوا لە حکومەت یان باڵیۆزخانەی عێراق دەکەین هاوکارمان بن و یارمەتیمان بدەن تاوەکو بتوانین تەرمی هەردی بگەڕێنینەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی عێراق: سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت. کەشناسی هەرێمی کوردستانیش پێشبینی بارانبارین دەکات.