رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی یەکەم تاقیکردنەوەی قۆناخی 12ـی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە کە هەردوو وانەی مێژوو و زیندەزانی بوو.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، راگەیاندنی وەڵامەکان رۆژانە لە دوای کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئامادە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27-6-2022 قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی وانەی زیندەزانی و مێژوو چوونە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوە. لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی و لە دهۆکیش 29 هەزار و 845 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان هەیە.
لە پارێزگای سلێمانیش لە 658 هۆڵی تاقیکردنەوەدا 28 هەزار و 728 قوتابی مافی تاقیکردنەوەیان هەیە. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی لە 41 هۆڵدا تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ساڵی رابردوو، رۆژی 25ـی تەممووز تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی بە بەشداریی زیاتر لە 124 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاو لە هیچ کەمتەرخەمییەک ناپۆشن، لەلایەن هەرکەسەوە بکرێت.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "گۆڕانکاریی کراوە، جاری یەکەمە ناوی قوتابی دەچێتەسەر پەڕەی تاقیکردنەوەکان، وێنەی قوتابی بۆ یەکەم جارە دەچێتە سەر پەڕەی سۆما؛ ئەوانە رێکاریی باشن، هەندێک رێکاری سیکیوریتی بەهێزکردنی پرسیارەکان کراوە، بەجۆرێک لە هەرشوێنێک گرفتێک هەبێت دەزانین پرسیاری چ قوتابی و چ قوتابخانەیەکە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ