رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارە ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی جەژنی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و دەشڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدیبهێنێت."
دەقی پەیامی سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.
مسعود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ