لە کەرکووک تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی کرا

27-07-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاژێر 03:00 تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، کە دەکەوێتە پشت بازاڕی ئەحمەد ئاغا و "هیچ زیانێکی نەبووە."
 
ئارام جەباری، کارگێڕی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ئاراستەی پشتی بارەگای لقی 3وە دەستڕێژی گولـلە لە بارەگاکەمان کراوە، پاسەوانەکانی بارەگا دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە."
 
بە گوتەی کارگێڕی لقی 3ی پارتی، "تەقەکەرەکان پیادە بوون و دوای تەقەکردن لە بارەگای لقی 3 هەڵاتوون. دوای رووداوەکەش هێزێکی ئەمنیی هاتن بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و وردبینی لە کامێراکانی چاودێری دەکەن."
 
لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی رابردوو، دوای شەش ساڵ دابڕان لە کەرکووک، پارتی بارەگای لقی 3ی وەرگرتەوە و کاری رێکخستنی تێدا دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات

نێچیرڤان بارزانی لە پرسەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکە: ئێران دانی بەوەدا ناوە هەڵەی کردووە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، دوای هێرشەی مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر کە لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30ـی دیکەش بریندار بوون، پەیوەندییان بە ئێرانەوە کردووە.