پەرستارانی کرماشان هەڕەشەی مانگرتنی گشتی دەکەن

27-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی رۆژی پەرستاران لە ئێران، پەرستارانی کرماشان لە بەردەم کۆلێژی زانستە پزیشکییەکانی شارەکە گردبوونەوە و چەند داواکارییەکیان خستەڕوو، لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیش، هەڕەشەی مانگرتنی گشتیی دەکەن.
 
ئەمڕۆ رۆژی پەرستارە لە ئێران و پەرستارانی کرماشان گردبوونەوەیەکی نارەزایەتییان لەبەردەم کۆلێژی زانستە پزیشکییەکان کرد و داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان کرد.
 
ئەو پەرستارانە رەخنەیان لە شێوازی بەڕێوەبردن و دواکەوتنی مووچەکانیان گرت و دەڵێن، ساڵێکە رۆژانە چەند کاژێر زیاتر کار دەکەن و شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج نەکراوە و نەخۆشخانەکان بەدەست کەمی پێداویستیی پزیشکییەوە دەناڵێنن.
 
هاوکات ئەو پەرستارانە هەڕەشەی ئەوە دەکەن، ئەگەر ئاوڕ لە داواکارییەکانیان نەدرێتەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکەن، مانگرتنی گشتی رادەگەیێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."