کارەبای سۆران دەکرێتە 24 کاژێری بەشێوەی پریپەید

27-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەبای قەزای سۆران بکرێتە پریپەد. بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دەڵێت، سەرەتا لە چوار گەڕەکی قەزاکەوە دەستپێدەکەن و دواتر تەواوی ئیدارەکە دەگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 27-11-2023، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆ کارەبای پریپەید ئەوەی پێویست بوو، ئاراستەی وەزارەتی کارەبامان کرد. ئەوانیش چەند رۆژێکە لیژنەیەکیان ناردووە و سەرقاڵی کارە تەکنیکییەکانن بۆ دەستپێکردن بە پێدانی کارەبا بەشێوەی پریپەید."
 
ئەردەوان ئیبراهیم گوتی، "لەم رۆژانەدا سیستمەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و سەرەتا لە پیشەسازیی سۆران، گەڕەکەکانی خەبات، ئەیلوول و زانیاری دەستپێدەکات و دواتر هەموو سنوورەکە دەگرێتەوە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەکرد، زۆرینەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نێو سەنتەری قەزای سۆران بە تەواوی سیستمی پێوەری زیرەکی بۆ بەستراوە؛ گوتیشی، "لە تەواوی ئیدارەکەدا ئەوەی پێوەری زیرەکی بۆ بەسترابێت، کارەباکەی دەکرێتە پریپەید."
 
لەبارەی چارەنووسی موەلیدە ئەهلییەکانەوە، ئەردەوان ئیبراهیم گوتی، لابردنی موەلیدەکان بە بڕیاری وەزارەتی کارەبا دەبێت کە کەی لاببرێن، بەڵام لە سەرەتاوە سیستمەکە تێست دەبێت و موەلیدەکان کاریشیان پێ نەکرێت لانابرێن.
 
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 83 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن
 
05-11-2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەکو یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کارەبای قەزای ئامێدی کرا بە پریپەید.
 
دوای دانانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری، لە هەندێک لە شارەکانی نیشتەجێبوون و بازاڕەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، سیستمی کارەبای پریپەید (پارەدانی پێشوەختە)ـی جێبەجێکرد.
 
تاوەکو ئێستا چەند جارێک دانیشتووانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کە کارەباکەیان کراوەتە پریپەید، ناڕەزاییان دەربڕیوە و دەڵێن، سیستمەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا، کە لە سلێمانی نرخی یەک کیلۆوات کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار و لە هەولێر بۆ 175 دینار بەرزبووەتەوە.
 
کۆتایی ئەیلوولی ئەم ساڵ، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت "پرۆسەی دانانی سیستمی پریپەیدمان وەک هەنگاوێکی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە، نزیکەی 40 هەزار هاوبەش کارەبایان کراوەتە پریپەید لە کۆی زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار هاوبەش."
 
لەبارەی گرانی نرخ و نیگەرانیی هاونیشتمانییان، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی، "وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتمەندی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە کۆی سیستمی پریپەیدی کارەبا لەرووی (تەکنیکی، خزمەتگوزاری، نرخ و جێبەجێکردن)، هەموو ئەو تێبینیانەی هەبوون لەسەر کۆی سیستمەکە رەچاودەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.