رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی بکەن لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەکەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.
27ى تشرینی دووەمی 2025 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیێنراوێکی لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاوکردەوە کە کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
لە راگەیێنراوەکەدا باڵیۆزخانەکە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردووە و بە تیرۆریستی ناوی بردووە، دەڵێت: "دەچینە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە عێراقییەکانی دیکە لەبارەی داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، ئەو هێرشە نوێترین بووە لەو زنجیرە هەوڵانەی کە چەند لایەنێکی "چەپەڵ" ئەنجامی دەدەن بۆ شێواندنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئامادەن هاوکاری ئەو هەوڵانە بن کە دەدرێن بۆ پاراستنی ئەو ژێرخانە گرنگانە و "بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە."

دەقی راگەیێندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی مەحکوم دەکات. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ