دژەتیرۆر: هاوپەیمانان درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک گوندی ئاشۆکان خستەخوارەوە

27-12-2023
درۆنەکە دوای ئەوەی خراوەتە خوارەوە، وێنەکە لەلایەن دژەتیرۆری کوردستان بڵاوکراوەتەوە
درۆنەکە دوای ئەوەی خراوەتە خوارەوە، وێنەکە لەلایەن دژەتیرۆری کوردستان بڵاوکراوەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دژەتیرۆری کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو درۆنە بڵاوکردەوە، کە ئەمشەو لەنزیک هەولێر کەوتەخوارەوە، تێیدا دەڵێ درۆنەکە "بۆمبڕێژکراو بووە و هاوپەیمانان خستوویانەتە خوارەوە."
 
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند "ئەمشەو لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە."
 
درۆنەکە ئاڕاستەى فڕۆکەخانەکە کرابوو و لە باکوورى فڕۆکەخانەى هەولێر کەوتە خوارەوە. گرووپێکی چەکداری شیعە کە خۆی بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناساندووە، بەرپرسیاریێتى خۆی لەو ھێرشە راگەیاند و دەڵێت، "بەردەوام دەبین لە هێرشەکان". 
 
لە 17ى تشرینى یەکەمى 2023ـەوە، ئەمە 23ـیەمین هێرشە کرابێتە سەر هەردوو فڕۆکەخانەى هەریر و هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، کە "گرووپى موقاوەمە" بەرپرسیاریێتى خۆى لە ئەنجامدانى راگەیاندبێت.
 
ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەی درۆنەکە لە ئاسمان، کە لەلایەن هاونیشتمانییەک بۆ رووداو نێردراوە:
 
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.