لە کێڵگەیەکی گەورەی رووها 60 هەزار بەرخ لەدایکبوون

27-12-2025
هەوار ئیسماعیل
بەرخێکی تازە لەدایکبوو
بەرخێکی تازە لەدایکبوو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گەورەترین کێڵگەی ئاژەڵداریی تورکیا و باکووری کوردستان کە دەکەوێتە شاری رووها، لە ماوەی وەرزی زاوزێی ئەمساڵدا 60 هەزار بەرخ لەدایکبوون. کێڵگەکە زیاتر لە 152 هەزار سەر ئاژەڵی تێدایە.
 
کێڵگەکە لە قەزای جەیلانپناری سەر بە پارێزگای رووها هەڵکەوتووە و بە گەورەترین کێڵگەی حکومی دادەنرێت لە وڵاتەکەدا.
 
مستەفا ئەردی ئۆڵوغ، جێگری بەڕێوەبەری کێڵگەکە بە رووداوی راگەیاند: "کێڵگەکەمان خاوەنی گەورەترین جۆری مەڕی رەگەزی شیردارە لە جیهاندا. لە 15ی تشرینی دووەمەوە وەرزی زاوزێ دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 60 هەزار بەرخ لەدایکبوون؛ واتە لە کۆتایی ساڵدا کۆی گشتیی مەڕەکانمان دەگاتە 152 هەزار سەر."
 
لەگەڵ هاتنی وەرزی زاوزێ، رۆژانە دووجار لە کاتی دیاریکراودا بەرخەکان شیر دەخۆن. دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی کێڵگەکە ئەوەیە کە بەرخەکان لەنێو سەدان ئاژەڵدا لە چەند چرکەیەکدا دایکیان دەدۆزنەوە.
 
مستەفا ئەردی ئۆڵوغ دەڵێت: "بەرخ و دایکەکان لە رێگەی بۆنەوە یەکدی دەدۆزنەوە. ئێمە ژینگەیەکی گونجاومان لە لەوەڕگەکانی کێڵگەکە بۆیان ئامادە کردووە و لەلایەن تیمی تەکنیکییەوە چاودێری دەکرێن."
 
جگە لە گۆشت و زیادکردنی ئاژەڵ، کێڵگەکە سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی شیرە؛ تەنیا لەمساڵدا بڕی 4 هەزار و 200 تۆن شیری هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.