سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆبوونەوە

28-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی و بەرپرسی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر دەکەن. 
 
رۆژی یەکشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا کرد.
 
لە دیدارەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی،  بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
 
هەر لەو دیدارەدا "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە."
 
ئیبراهیم کاڵن مانگی حوزەیرانی رابردوو بە سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا - میت دیاریکرا و ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی لەو پۆستەیدا بۆ هەرێمی کوردستان. 
 
کاڵن رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی 2024 سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.