نەریمان بەهرەم: گرافیک دیزاینەرەکانی رووداو پڕۆفیشناڵن

27-04-2025
بیلال ئەحمەد @belalahmed8787
وێنەیەک وەکو ئاماژە بۆ کاری گرافیک دیزاین
وێنەیەک وەکو ئاماژە بۆ کاری گرافیک دیزاین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی رێکخراوی گرافیک لە کوردستان دەڵێت، ئەو کەسانەی کە شارەزایان لە گرافیک هەیە دەرفەتی کاری زۆریان لە کوردستان هەیە، ئاماژە بە کاری گرافیک دیزاینەرانی رووداو دەکات و دەڵێت، "بە شێوەیەکی پرۆفیشیناڵانە کاردەکەن."
 
نەریمان بەهرەم، سەرۆکی رێکخراوی گرافیک لە کوردستان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بە کاری رێکخراوەکەیان کرد و گوتی، "لە ساڵی 2024 رێکخراوەکە دامەزراوە و گرنگی بە پەرەپێدانی گرافیک دیزاینەرانی کوردستان دەدەین و یەکەمین رێکخراوین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بواری گرافیکدا."
 
نەریمان بەهرەم دەڵێت، تائێستا هیچ ئەندامیان وەرنەگرتووە و پلانیان هەیە لە داهاتوودا ئەندام وەربگرن و دەڵێت، "بواری گرافیک دیزاین هەلی کاری زۆرە و زۆرترین دەرفەتی کار ئێستا لە کوردستان بۆ گرافیک دیزاینەرەکانە."
 
رێکخراوی گرافیک ژمارەیەک گرافیک دیزاینەری رووداوی خەڵاتکردن، لەوبارەیەوە نەریمان بەهرەم دەڵێت، "گرافیک دیزاینەرانی رووداو لەسەر ستانداردی جیهانی کاردەکەن و پۆستەکانیان مانادارن، وەکو دیزاینەرەکانی دیکە نین کە بە هەڕەمەکی ئیش بکەن."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."