لە سنە کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵەخانەیەک گیانی لەدەستدا

28-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کامێرانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە نێو باڵەخانەیەکدا دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
 
رۆژی دووشەممە، 28ی نیسانی 2025، میکائیل سدیقی، سکرتێری ئەنجوومەنە کرێکارییەکانی بیناسازی لە پارێزگای سنە بە رووداوی رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە، 27ی نیسانی 2025، لە شاری کامێرانی سەر بە پارێزگای سنە، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کاردن لە باڵەخانەیەکدا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە."
 
میکائیل سدیقی دەڵێت، "کرێکارەکە لە نێو بەرزکەرەوەدا بووە، بەڵام کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
 
بە گوتەی میکائیل سدیقی، کرێکارەکە ناوی یاسین ئەحمەدییە و تەمەنی 40 ساڵ بووە، باوکی دوو کچ و کوڕێکە، خەڵکی گوندی گوازی سەر بە ناوچەی سەوڵاوا بووە، بەڵام دانیشتووی شاری کامێران بووە.
 
سکرتێری ئەنجوومەنە کرێکارییەکانی بیناسازی لە پارێزگای سنە هەروەها دەڵێت، ئەو کرێکارە ئەندامی ئەنجوومەنی کرێکارانی بیناسازیی مەریوانە و لای ئەوان بیمەکراوە.
 
میکائیل سدیقی ئاماژە بەوەش دەکات، "خاوەنی باڵەخانەکە بە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە گوتووە، کرێکارەکە نەخۆش بووە، بۆیە لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارێ، بەڵام بانگەشەکانی راست نین و ئامانجی تەنیا ئەوەیە، قەرەبووی خێزانی ئەو کرێکارە نەکات."
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنە کرێکارییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنیا لە ساڵی 1402ی هەتاوی، 2115 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا لە چەمچەماڵ

وەزیری خوێندنی باڵا دوای بەرنامەکەی رەنج سەنگاوی نزیکەی 400 ملیۆن دیناری گەیاندە چەمچەماڵ

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 ملیۆن دینار کۆمەک و هاوکاریی گەیاندووەتە چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو. باسی لەوەشکرد: "وەزیر لە کەمپەینەکەی رەنج سەنگاویدا بەڵێنی دا نیوەی هاوکارییەکە پارە و نیوەکەی دیکەی کەلوپەل بێ."